خانه وبلاگ
ايميل من
نویسندگان وبلاگ
ناسر یه‌زدانی
آرشیو وبلاگ
بهمن ٩٠
دی ٩٠
مهر ٩٠
فروردین ٩٠
اسفند ۸٩
مهر ۸٩
شهریور ۸٩
اسفند ۸٧
بهمن ۸٦
امرداد ۸٦
تیر ۸٦
لینک دوستان
تابۆ
سمایل عه‌زه‌می
زه‌مه‌نێ بۆ خۆشه‌ویستی
په‌یڤ
هه ناسه
تاڵه سواری تینوو
کاروانکوژه
ره‌وگه
هه‌واره چه‌له‌نگ نشینه‌کان
ئاخر هه‌ناسه‌ی گوڵی سوورم
پیت
تراژدیای بێ کۆتایی سیابه‌خت
په‌پووله باران
هه‌ژان بابامیری
سۆران(هه‌ساو)
حه‌مه‌ی سه‌لیمی
ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
مسه‌فا زاهیدی
په‌ری که‌ریمی نیا
به‌فرین
سایتی قه‌ڵه‌م
هادی نه‌قدی
فرمێسکی تازه
تغییر نگرشهای زنان
غه‌زه‌ڵ
جه‌لال نه‌جاری
ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب
که‌ماڵ ئه‌مینی
پێشه‌نگ
حه‌مه ساڵه سووزه‌نی
عه‌تا نه‌هایی
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد
ساهی
عه‌لی حسه‌ینی(سه‌قز)
شوعه‌یب میرزایی
هه‌رمان وتمانی
سوبحی سه‌لیمی
قاسم تاباک
زانکۆ خه‌لیفه
ک.د.ئازاد
سارۆ خه‌لیقی
موحه‌مه‌د مهوهفهقی
شه‌ریف فه‌لاح
جه‌مشید فه‌ره‌جوه‌ند فه‌ردا
دیلان
ئاوانگارد
عه‌لی ره‌زا قاسمی فه‌ر
یونس حسه‌ینی
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی چرا - پیرانشار
له م ئێواره ده‌م و چاوهشکاوهت...ررر
گۆڤاری زان
فواد جیهانی
سدێق که‌ریمپوور1
سدێق که‌ریمپوور2
عه‌لی ده‌سماڵی
کاوه موحه‌مه‌د زاده
ئه‌رسه‌لان چه‌له‌بی
مسته‌راحه‌که‌ی میرزا
سایتی وه‌رزه‌کان
سه‌عیدی
ناوەندی رۆشنبیری و فێرکاریی ئەدەب"بۆكان"
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان
ئیرج عیبادی
وبلاگ فارسی
پرشين وبلاگ
قالب هاي وبلاگ
جامعه مجازی
ماكرومديا ایکس
آمار وبلاگ
خروجی وبلاگ
لوگوی دوستان
اخبار ایران
1
خۆشه‌ویستیت
جاده‌یێکه/ که پیا ده‌رۆم
دوور ئه‌بمه‌وه
که پیا نارۆم
قه‌د نایگه‌مێ
2
پیاڵه‌یێ چا ئه‌خۆمه‌وه و
چۆرێ میز....
له ده‌سره‌ستام خانم
به گریانم مه‌سپێره
ئوتووبووسێک ماتڵمه
ئیتر له ده‌سره‌ستا نیم
دوگمه‌ی مانتۆکه‌ت داخه
له ئازادی دا ته‌نیای
ئاگاداری
به ئاگاداری هه‌موو چیرۆک‌نووسان و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ده‌گه‌یه‌نین که ئیداره‌کوللی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان ده‌یه‌وێت به بێ بنکه‌ی ئه‌ده‌بی "به‌ڕۆژه" ده‌یه‌مین خولی فستیڤاڵی چیرۆکی بانه به‌ڕێوه به‌رێت ، ئه‌وه له کاتێکدایه که ئه‌م بنکه دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ساڵی ڕابردووی ئه‌و فستیڤاڵه بووه.
ئێمه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان بۆ ئیداره‌ی ئیڕشاد و فه‌رمانداری بانه و نوێنه‌ری بانه و سه‌قز له مه‌جلیس وشوورای شار و شاره‌داری بانه به‌رز کردۆته‌وه و به نیازین که وڵامی به جێ و پێویست به ئێمه بدرێته‌وه و به‌ڕێوه بردنی فستیڤاڵ بدرێته‌وه به خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی خۆی . هه‌ر بۆیه له هه‌موان چاوه‌ڕیی پشتگیری و یارمه‌تی ده‌که‌ین .
نوکته:سه یره ئه شی هه ر شتیکتان به دل نه بی به ری بگرن
ئاگاداری
شه‌وه شێعرێک به به‌شداری هێندێک له شاعیرانی هاوچه‌رخی کورد به هاوکاری ئیداره ئیرشادی شاری نه‌غه‌ده به‌ڕێوه ده‌چێ، ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی به‌رهه‌م ۱۰/۸/۱۳۹۰هه‌تاوی.
تێبینی:
به‌شداری بۆ هه‌موو لایه‌ک ئازاده.
تکایه ته‌نیا دوو به‌رهه‌م بنێرن.
بابه‌ته‌کانتان به فۆنتی یونی‌کورد بێ و بۆ ئه‌و ئیمه‌یله‌ی بنێرن.
وێنه‌یه‌کی خۆتان و ژماره‌ی په‌یوه‌ندیشمان بۆ بنێرن.
naqadepoem@yahoo.com
www.naqadepoem.blogfa.com
.....بێتاقه‌تم، پڕم له ته‌عتیلات
پڕم له حه‌زێ، زوو بگه‌مه لات
پڕم له فورمی ئێواره‌ی جومعه
شێواو وه‌ک ژنێک زۆر بێ ده‌سه‌ڵات
پڕم له مێژوویێ که ئاخنراوه
له که‌ڵاشینکۆف،له هه‌ڵات هه‌ڵات...
:ببه‌خشه که بۆم نانووسرێ شێعرێ
بدوێ له به‌هار،پڕ بێ له قاقات
ناتوانم شێعرێ شیرین بدوورم
چه‌سپی به‌رت بێ،پڕبێ به باڵات
حه‌یفه ئه‌م شێعره لێره پریۆد بوو
به سه‌رێشه‌وه به ئه‌نجام ناگات
به‌هاری 90
پيام هاي ديگران () link چهارشنبه ۱٧ فروردین ،۱۳٩٠ - ناسر یه‌زدانی
سڵاو
به دوو هه‌واڵی خۆش
یه‌که‌م:
دووهه‌مین فستیوالی شێعری هاوچه‌رخی کوردی به رێکی و پێکی له سای شاخه‌کانی قه‌ندیل له خانێ به رێوه چوو
له ڕێوره‌سمی کۆتایی دووهه‌مین فێستیڤاڵی شێعری کوردی‌دا راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی داوه‌رانی هه‌ر دوو به‌شه‌که‌ی فێستیڤاڵ خوێندرایه‌وه و ناوی براوه‌کان ئاشکرا کرا.
ته‌ندیس و خه‌ڵاتی فێستیڤاڵ له به‌شی ئازاد‌دا درا به شاعیران: ئیسماعیل عه‌زه‌می له دیوانده‌ره‌وه، کاوان نه‌هایی له بانه‌وه، فه‌وزیه سوڵتان‌به‌گی له بۆکانه‌وه، شێردڵ ئێڵ‌پوور له کرماشانه‌وه، رۆژ هه‌له‌بجه‌یی له سلێمانییه‌وه ، نامیق هه‌ورامی له هه‌ولێره‌وه.
هه‌ر له‌و به‌شه‌دا شێعری دوو که‌س به شیاوی رێزگرتن ناسێنران که بریتی بوون له شاعیران: عه‌لی حسه‌ینی له سه‌قزه‌وه و عه‌زیز ناسری له مه‌ریوانه‌وه
هه‌روه‌ها داوه‌رانی به‌شی تایبه‌ت به یادی شه‌هیدانی ره‌شه‌ممه‌ی پیرانشار ناوی براوه‌کانی ئه‌م به‌شه‌یان به‌و شیوه‌یان ڕاگه‌یاند.
عوبێد سورخابی له پیرانشاره‌وه، خدر محه‌مه‌دی له پیرانشاره‌وه، سۆهه‌یلا مه‌حموودی له کامیارانه‌وه، ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب له بۆکانه‌وه، عومه‌ر ئیمام له پیرانشاره‌وه.
دوو که‌سیش له‌و به‌شه‌دا به شیاوی رێزگرتن زانران که بریتی بوون له شاعیران: ئاره‌ش فه‌زڵی له هه‌رسینه‌وه و یوسف شوجاعی له ورمێ‌وه
خه‌ڵاتی به‌رده‌نگانی فێستیڤاڵه‌که‌ش به هاوبه‌شی درایه شاعیران: محه‌مه‌د ڕه‌سووڵی له پیرانشاره‌وه، عه‌لی سۆهرابی له شنۆوه.
هه‌روه‌ها به هۆی ته‌مه‌نێک چالاکیی ئه‌ده‌بی و خزمه‌تی زمانی کوردی ڕێزی تایبه‌ت له شاعیری ناسراوی کورد سه‌عید نه‌جاڕی (ئاسۆ) گیرا.
هه‌واڵی دووهه‌م:
دووهه‌مین کتێبی شاعیری به‌رێز کاک سمایل عه‌زه‌می به نێوی چرکانه‌کانی ئێواره‌یه‌کی نامۆ که بریتین له چرکانه‌که‌ن برێک مه‌سێجه شێعر هاته نێو کتێبخانه ی کوردی.خویندنه‌وه ئه‌م کتێبه پێشنیار ئه‌که‌م بۆ که‌سانه‌ی که خه‌ریکن خۆیان به شێعره‌وه سه‌رقاڵ ئه‌که‌ن. بێ گۆمان ئه‌توانێ جۆرێک هانده‌ر بێ بۆ نووسین
پيام هاي ديگران () link چهارشنبه ٢٥ اسفند ،۱۳۸٩ - ناسر یه‌زدانی
تۆ نه‌هاتی ئای که مه‌عته‌لت بووم له......
شه‌و داهاتوو نیمکه‌ت خاڵی نه‌چووم له...
به‌فر ئه‌باری و من بێ چه‌تر و بێ کڵاو
جگه‌ره‌م ئه‌کێشا و خڵتی گرووم له/
به‌فر ئه‌هاویشت؛ده‌مم تاڵ تاڵ ببوو
به هێڵنجه‌وه ئه‌رشامه‌وه رووم له/
دیواربێ؛وه‌ک داوه‌ڵم لێ هاتبوو
تۆ نه‌بووی نازانم چۆن نه‌چوو ئابرووم له....
پيام هاي ديگران () link سه‌شنبه ۱۳ مهر ،۱۳۸٩ - ناسر یه‌زدانی
1
ترسه‌نۆکانه
ژینم ده‌س پێ‌کرد
مه‌رگ ده‌سی پێم کرد
2
بڵاو ئه‌بمه‌وه به عه‌شقێک
ئه چیته یه‌ک له رقێکا
که‌سک که‌سک ئه‌مرم
ره‌ش ره‌ش ئه‌ژی
3
که شاخ رووت بووه‌وه
پاییز هه‌ڵۆی گواسته‌وه بۆ کافه‌کانی شار
تا له ڵێڵی ئێواره‌یێکا
قاوه‌یێک تاڵ بخۆنه‌وه
4
-تۆ راس ئه‌که‌ی
((با من درۆیێکم کردبێ))
1
تاقه‌تم که
له بێتاقه‌تیتا
شه‌رم سووکایه‌تی
به تاقه‌ته بێتاقه‌ته‌که‌م ئه‌کا
2
دووگمه یێک له مانتۆکه‌ت ترازا دوو قامک نزیک بوومه لێت نفره‌ت له دوگمه ئه‌م هه‌شت قامکه ته‌واو نابێ
3
تۆزێ تریش بمگووشه با...
له شه‌رمی کچێنیت دا سووری
ئه‌م تاکسی یه بۆ سێ نه‌فه‌ر
که‌مه
پيام هاي ديگران () link چهارشنبه ۱٤ اسفند ،۱۳۸٧ - ناسر یه‌زدانی
((قه‌ده‌غستان))
من
کوڵۆ کوڵۆ ئه‌بارێم و
کانی کانی ئه‌ته‌قێم و
رووبار رووبار ئه‌چمه خاکا کورت ئه‌بمه‌وه
لاواز بوونم ته‌سبێحێکه سووڕم ئه‌ده‌ن ماسیه‌کانم
د
ا
ئ
چ
و
ڕ
ێ
ن
تۆش
گه‌ڵا گه‌ڵا باڵا ئه‌که‌یت و
سه‌رپه‌نجه‌ی سه‌وزت سه‌رسنگی ئاسمان ئه‌خورێنێ و
قاچی ڕوتیشت له رووبارێکا ئه‌شۆی
که ئێستا له‌به‌ر ده‌س کورتی
ته‌نیا چاوی تاسه ئه‌برێته تۆ و
به هه‌زار هه‌ناسه‌ش هه‌نارێکی بۆ ناخورێ
ئه‌ویش
گلار گلار هه‌ناره‌کان ئه‌ته‌کێنێ
توند توند پێستی هه‌نار ئه‌گرێته له‌شی رووبار
هێور هێور
ته‌وره‌که‌شی تیژتر ئه‌کا
ته‌نانه‌ت من
نه‌م نووسیوه شعرێکیش که
نه‌م خوێندبێ
ته‌نانه‌ت تۆ
نه‌م نووسیوه شعرێکیش که
نه‌ت بیستبێ
ته‌نانه‌ت ئه‌و
نه‌م نووسیوه شعرێکیش که
نه‌ی دراندبێ
_ ئه‌مه شه‌که‌ت بوونی له‌شی رووبارێکه
وه‌ختێ هیوای به موعجیزه‌ی جازیبه‌ی زه‌وی نامێنێ و
ئاره‌ق ئه‌کا و ئه‌بێ به هه‌ڵم_
ئه‌مه بێ ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن کانی یه
له شکۆی شه‌وه زه‌نگێکا تا ده‌س بوه‌شێنێ
له چی تارمایی گورگه و چی نه‌هێنی و
چی ته‌لیسمی نه‌کراوه‌یه
ته‌نانه‌ت تۆ
پێت نه‌داوم هه‌نارێکیش هه‌ڵیمژم ...
ته‌نانه‌ت ئه‌و...
پێت نه‌داوم هه‌نارێکیش
کاڵ کاڵ هه‌ڵی نه‌مژی بێ
ئه‌مه سێ و دووی نیگای نه‌مامێکه
وه‌ختێ به ده‌م بای ریشه‌وه ئه‌شنێته‌وه‌و
له زریانی ده‌ور و پشتا
فیر له هێلانه چۆله‌که ئه‌کاته‌وه
ته‌نانه‌ت ئه‌و
چاو ئه‌برێته من ئه‌شڵه‌ژێ
ئه‌شڵه‌ژێ و تووڕه ئه‌بێ
تووڕه ئه‌بێ و پا و پلی ته‌وره‌که‌ی ئه‌شوا
ئه‌مه چاو بڕکێی هه‌ره‌س هێنانی کێوێکه له دوو که‌و
ده‌نووک سوورباو تر له هه‌نار
وه‌ختێ له قه‌ده‌غستانی هه‌نارا
من شێت ئه‌بم
تۆ وشک ئه‌بی
ئه‌و ئه‌نووسێ
....ئام رووباره
به‌رد له سه‌ر به‌رد
به‌رد له سه‌ر به‌رد
بخنکێنن
79 دیوانده‌ره
پيام هاي ديگران () link شنبه ۱۳ بهمن ،۱۳۸٦ - ناسر یهزدانیپێکهرهی ترس و بێ ده‌نگی
که دای ئه‌نێن له ناو شارا
گه‌وره‌ی ئه‌که‌ن
گه‌وره‌ی ئه‌که‌ن
ئه‌ی که‌ن به خوا
****
که تاریکی سه‌ر هه‌ڵ دێنێ
پشیله‌یه چاو زیت ئه‌کا
مناڵه یه‌ک ئه تۆقێنێ
پيام هاي ديگران () link یکشنبه ٧ امرداد ،۱۳۸٦ - ناسر یه‌زدانی
